شاسوار عه‌بدولواحید: داواكارین دادگای فیدراڵی بڕیاره‌كانی 3 ساڵی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا:
*حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم رۆژی 2023/7/10 واده‌ی یاسایی ته‌واو بووه و له‌دوای ئه‌و به‌رواره ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر.
*هه‌ر بڕیارێكی ده‌ركردبێت له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه له مه‌سه‌له‌ی زیادكردنی كرێی كاره‌با، زیادكردنی باج، گرێبه‌ستی نه‌وت و غاز، نایاسایین.
*ئه‌مڕۆ له دادگای فیدڕاڵی داوایه‌كی یاساییمان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد تا ببێته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و هه‌ر بڕیارێكی دابێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
*داواكارین دادگای فیدڕاڵی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك زیادكردنی باج و نرخی كاره‌با و هه‌ر گرێبه‌ستێكی گرنگ، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
*كورسییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی له كورسییه‌كانی پارتی زیاتره.
*پارتی به 39 كورسییه‌وه بۆی نییه هه‌موو پۆسته باڵا و سیادییه‌كانی لابێت.
*پارتی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی حكومه‌ت ببێت.
*رێككه‌وتنم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ ئه‌وه نییه چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی بكه‌م.
*ئه‌وه‌ی ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێنێته‌وه 15 كورسییه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه.
PM:07:43:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت