راپۆرتێك: له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا 10 گه‌نجی كورد له ئێران له سێداره دراون
وێستگه‌نیوز -
كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ، تایبه‌ت به مانگی حه‌وتی 2026 رایگه‌یاند كه ، ته‌نها له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژی مانگی ته‌مووزدا، 10 گه‌نجی كورد له ئێران له سێداره دراون و دوو كۆڵبه‌ریش كوژراون.
كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی رژێمی ئێران به‌رامبه‌ر به كورد له ئێران له مانگی ته‌مووزدا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به پێشیلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ، له له‌سێداره‌دان و كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن ده‌كات و تیایدا هاتووه:
*10 لاوی كورد به تۆمه‌تی جۆراو جۆر له سێداره دراون.
*دادگاییكردنی ئه‌م به‌ندكراوانه له كه‌شێكی نادادپه‌روه‌رانه‌دا بووه و به‌بێ كۆتاچاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سێداره دراون.
*له‌م مانگه‌دا دوو كۆڵبه‌ر كوژراون.
*دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراون.
*له بانه كۆڵبه‌رێك به ناوی موته‌لیب خه‌یبه‌ری، له نه‌وسوود كۆڵبه‌رێك به ناوی وه‌زیر ره‌حیمی ته‌مه‌ن 57 ساڵ. كۆڵبه‌رێكی دیكه له بانه به ناوی ئاكۆ ساڵحی و كۆڵبه‌رێك له مه‌ریوان به ناوی محه‌ممه‌د نادری.
*لانیکەم 15 لاوی کورد لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستبەسەر کراون.
راشیگه‌یاندووه كه له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌دا، پشتی به سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان به‌ستووه، نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر دۆخی ژیانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕیوه ده‌ڵێت: " وه‌ك كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نیگه‌رانیی جیددیی خۆمان سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دان و ڕه‌شبه‌گیری و كوشتنی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه راده‌گه‌یه‌نین.
PM:05:46:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت