ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش دوای به‌دواداچوون و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هه‌واڵگری، له‌مانگه‌كانی 4 و 6ی 2026دا له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك (سێ) تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایش‌دا هاتووه كه "تیرۆریستان به‌ناوه‌كانی (چ.ئـ.، ت.ب.ر. و پ.ف.س.) دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هیجره‌تیان داوه، به‌ڵام له‌به‌ر باری ئه‌منی و داخستنی هه‌موو ڕێگاكان له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆیان نه‌كراوه".
ئاسایش ده‌ڵێت: "له‌پێشووتردا بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه ده‌عوه بكه‌ن و كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و نووسین و وێنه‌كانی داعش و فكره‌ی توندڕه‌وی بووه له (10) په‌یج و ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی (فه‌یسبووك، تیكتۆك، ئینستاگرام، ته‌له‌گرام، یوتوب) و له‌دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر داواكراوان ده‌ستگیركران".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تیرۆریستان دانیان به‌وه‌داناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌عوه‌یان كردووه و هانی گه‌نجان و هه‌رزه‌كارانیان داوه بۆ وه‌رگرتنی فكره‌ی توندڕه‌وی و چوونه ناو رێكخستنه‌كانی داعش و هیجره‌تكردن بۆ ناو ریزه‌كانی داعش".
ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (2) له‌یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:09:17:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت