پۆلیسی هه‌ولێر: له سنووری بنكه‌ی پیرزین ته‌قه روویدا و هاوڵاتییه‌ك كوژرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2026/7/7، هێزه‌كانمان ئاگاداركرانه‌وه له بوونی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی پیرزین.
*له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، هاووڵاتییه‌ك به ناوی (حسێن فه‌همی فوئاد) بریندار بوو.
* به‌داخه‌وه دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
*ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد كرد و له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كورتدا توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه به ناوی (م. ص. م.) ده‌ستگیر بكه‌ن.
*له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان.
PM:08:06:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت