پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی سكاڵایان دژی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی تۆماركرد
وێستگه‌نیوز –
تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی سكاڵایان دژی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی تۆماركرد، ده‌شڵێن: "37 رۆژه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی نه‌یتوانیوه دۆسیه‌ی گیراوانی لاله‌زار یه‌كلابكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ـی ته‌مموزی 2026، تیمی پارێزه‌رانی به‌رگری له دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و راگیراوانی لاله‌زار راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه كه "دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 37 رۆژ به‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵایه‌ك له دژی دادگای تاوانه‌كانی دوو له رێكه‌وتی 31ی ئایاری 2026، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی تا ئێستا هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه".
تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێن كه"به‌هۆی ئه‌م دواكه‌وتنه نائاساییه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه، سكاڵایه‌كی فه‌رمی له‌دژی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پاڵپشت به مادده‌ی (10) له یاسای ژماره (23)ـی ساڵی 2007ـی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پێویسته دادوه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه ئاماده بن و وه‌ڵامی یاسایی سكاڵاكه بده‌نه‌وه.
هاوكات تیمه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له مادده‌ی (57) له هه‌مان یاسا هاتووه كه ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان كه‌م‌ته‌رخه‌مییه‌ك له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه یاساییه‌كاندا هه‌بووه، دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه سزای دیسیپلینی به‌سه‌ر دادوه‌ره‌كاندا بسه‌پێنێت، كه سزاكان به‌گوێره‌ی جۆری پێشێلكارییه‌كه ده‌ستپێده‌كات و ده‌كرێت بگاته كۆتایی‌هێنان به ڕاژه‌ی دادوه‌رییان.
دانا ته‌قیه‌دین، وته‌بێژی تیمی پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "یاسا سه‌روه‌ریی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكه و به‌رده‌وام ده‌بن له گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان بۆ پاراستنی مافی بریكاره‌كانیان".
PM:05:18:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت