عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی: ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت
وێستگه‌نیوز –
د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فیه له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پشووده‌ده‌م و وتار ناده‌م، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت".
د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی له په‌یجی فه‌ڕمی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیارێكی ناڕه‌وا و بێ بنه‌مای یاسایی دژی من ده‌ركرا، كه به‌و هۆیه‌وه له وه‌زیفه‌كه‌م دوورخرامه‌وه.
*وا دیاره نه‌یاران و خاوه‌ن دڵه نه‌خۆشه‌كان هێشتا ئۆقره‌یان نه‌گرتووه و ئیسراحه‌تیان نه‌كردووه، بۆیه فشاری زۆریان خستووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له وتاردانم.
*- هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌رده‌وام بم له پێشكه‌شكردنی وتاره‌كانم، به‌ڵام من چاك ده‌زانم كه فشاری زۆر و قورسیان له‌سه‌ره.
*ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت.
*بۆ ئه‌وه‌ی باری سه‌ر شانی ئه‌وانیش سووك بكه‌م و ڕێگری له هه‌ر گرژییه‌ك بكه‌م، بڕیارم دا بۆ ماوه‌یه‌ك پشوویه‌ك بده‌م و وتار نه‌ده‌م.
*ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه كاتی ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی له ڕێگه‌ی دادگاوه به پشتیوانی و سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره، هه‌موو مافه یاسایی و شه‌رعییه‌كانی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه‌تی:
ئاگادارییەک بۆ موسوڵمانانی خۆشەویست و لایەنی پەیوەندی دار..
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
وەک هەموان ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەکردووە، بۆیە فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە وتاردانم.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوون بکەمەوە:
- هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە.
- ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
- بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.
- ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
سپاسی بێپایان بۆ پشتگیری، دڵسۆزی و نزاکانی ئێوەی ئازیز. تکایە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن.
دكتور عبداللطيف أحمد
5 / 7 / 2026 م
PM:07:01:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت