بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ؛ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەکاربوو
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەمووزی 2026، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید هێمن کەمال نووری وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو.
دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی بەپێی نووسراوی ژمارە (19260)ی وەزارەتی ناوخۆ بووە، لەم چوارچێوەیەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە عەمید هێمن کەمال کرد و لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر بایەخی ئەم پۆستە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەرکی پاراستنی ئاسایش و سەر و ماڵی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە شێوازێکی پیشەیی و بێلایەنانە جێبەجێ بکرێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، رێبەر ئەحمەد پشتیوانی تەواوی وەزارەتی ناوخۆی بۆ عەمید هێمن کەمال دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێناو راپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکەیدا و سەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایشی ناوچەکە.
PM:03:34:05/07/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت