نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە دابەزین کردووە


وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم

نرخی هێلکە بەراورد بە یەک مانگی رابردوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2026، فیراز سدیق، بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی هێلکە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی هاوین کەمی خواست لەسەری، تەنانەت لە ناوچەکانی دیکەی عێڕاق و تورکیا و ئێران خواست لەسەری کەمبووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە هەوڵداین بۆ ئەوەی کە نرخی خۆی جێگیر بکات و گران نەبێتەوە".

فیراز سدیق وتی، "لە هەرێمی کوردستان 65 کێڵگەی پەلەوەری هەیە و لە ناوخۆی کوردستاندا رۆژانە پێویستمان بە حەوت هەزار کارتۆن هێلکە هەیە، لەئێستادا بەرهەمی رۆژێکمان 25 هەزار کارتۆنە و ئەوەی کە زیادەیە دەنێردرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".


PM:11:28:04/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت