راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بەکوژرانی دایکێک بەدەستی کوڕەکەی


وێستگەنیوز –

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی، 3ی تەمموزی 2026، کاتژمێر 4:00ی ئێوارە هێزەکانیان لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادارکراونەتەوە.


بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، دوای گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە، لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکی ئافرەت بەناوی (ن، ن، ر) لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە دەستبەجێ توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە، ئەوەش بەمەبەستی تەواوکردنی تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە.


PM:07:25:03/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت