پۆلیسی گەرمیان: کەسێک سکاڵای لەسەر سێ هاوڵاتی بە گومانی ئەوەی جادویان لێ کردبێت تۆمارکردووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی عەقید سۆران محمد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتیەک لە بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزانی کەلار سکاڵایەکی لەسەر سێ کەس بە گومانی ئەوەی جادویان لێ کردبێت کردووە.
عەقید سۆران ئاشکرایکرد ئەم سکاڵایە بەهۆی ئەوەوە کراوە، کە لەشوێنی رووداوەکەدا لەرێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە ئەو سێ کەسە ئاویان بە دیوار و بەردەم دەرگای ماڵی سکاڵاکار و ماڵی باوکی رشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی، "لەسەر ئەم بنەمایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەپێی ماددەی (430) لە یاسای سزادان ئەو سێ کەسە دۆسێیان بۆکراوەتەوە و پاش تەواوبوونی رێکارە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە، بە کەفالەت ئازاد کراون”.
ئەوەشی خستەروو، کە ئێستا پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و بەدەست هێنانی شایەتەکانن بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی رووداوەکە و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان
PM:06:01:03/07/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت