نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی، 3ی تەممووزی 2026، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی و محەمەد باقر قالیباف جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش، ئارامی، سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

هاوکات، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ گفتوگۆ و هەوڵە دیپلۆماسییەکان خواست، بە ئامانجی هێنانەدیی ئارامی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی بۆ رێورەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران سەردانی تارانی کرد.


PM:04:31:03/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت