رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدەوە واژۆکرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەموزی 2026، لە هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدەوە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ بە ناوی "هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە واژۆکرا.


لەدوای واژۆکردنەکە هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدوالواحید وتەیەکیان پێشکەش کرد و جەختیان لەوەکردەوە دەرگای هاوپەیمانی و هاوسەنگی و بوژانەوە کراوەیە بۆ هەموو لایەنەکان.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:

-خودای گەورە لێمان قبووڵ ناکات خزمەتی میلـلەت نەکەین.

-پێکهنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر دواکەوتووە.

-دەبێت لایەنەکان خزمەتی میلـلەت بکەن نەک بە پێچەوانەوە.

-بە ترس و گەندەڵی و بێ رێزی حکومەت ناڕوات بەڕێوە، بەڵکو حکومەت دەڕوخێت.

-دەمانەوێت دامەزراوە شەرعییەکان لە هەرێمی کوردستان بەهێزبن.

-لەدوای ریفراندۆمەوە دەیان بڕیار لە هەرێم دراون هەموویان هەڵە بوون.

-دەجار داوای کۆبوونەوەمان کردووە، بەڵام ئامادە نەبوون.

-یەکێتی لەپێناو میلـلەت قوربانی زۆری داوە و بەرپرسیارێتی هەڵگرتووە.

-ئەمڕۆ لە کوردستان و بەغدا هێزی رەقەم یەکین و هەر وادەبین.

-دەرگای هاوپەیمانی و هاوسەنگی و بوژانەوە بۆ پارتی و لایەنەکانی دیکە کراوەیە.

هەروەها شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند:

-ململانێ لەسەر پۆست و پلە هەڕەشەیە بۆسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.

-ناکرێت لایەنێک هەموو پۆستەکانی هەرێم قۆرغ بکات.

-رێککەوتنەکە بۆ گۆڕینی شێوازی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستان.

-لەگەڵ یەکێتی کاردەکەین بۆ دەوڵەتێکی دامەزراوەیی لە هەرێم.

-دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە خەمی خەڵک بن.

-دەرگای ئێمە کراوەیە و بەخێرهاتنی هەر لایەنێک دەکەین بێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەمانەوە.

-لەگەڵ یەکێتی کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان

-ئەگەر رێککەوتنەکەمان لە زیندانیشەوە بێت زۆر ئاساییە، ئێمە لە زیندانەوە رێکنەکەوتووین بۆ دزینی گیرفانی خەڵک.


PM:06:06:02/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت