رێزان شێخ دلێر: گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدایه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رزه.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم هێنده زۆره ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیشمان هێناوه، ورده ورده له ده‌ستمان ده‌چێت".
وتیشی: "هیوادارین ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاره بدرێته دادگا و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی بردوویانه لێیان وه‌رگیرێته‌وه چونكه ئه‌وه مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "له‌كاتێكدا ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانی ئابووری و داراییدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌چی به‌رپرس و بزنسمانه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا گرتووه".
رێزان شێخ دلێر راشیگه‌یاند كه "رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان زۆره و له حكومه‌تی به‌غداش كورد ژماریه‌كی زۆر پله و پایه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی بیستومانه لیستی گه‌نده‌ڵكاران ناوی كوردیشی تیایه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له رۆژانی رابردوودا له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین به‌رپرس و په‌رله‌مانتار ده‌ستگیركران و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
AM:11:49:02/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت