وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ندێك لایه‌نه ده‌یانه‌وێت به زۆر ناوی به‌رپرسانی كورد بخه‌نه ناو لیستی گه‌نده‌ڵییه‌وه، ده‌شڵێت: "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێ دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی".
دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ رووداو رایگه‌یاند كه:
*په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ت له عێراق دروست نییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه گه‌نده‌ڵی ببێته كولتوور و رۆتینێكی ئاسایی.
*دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه و وه‌ك چه‌كێكی میدیایی بۆ ناوزڕاندن به‌كار ده‌هێندرێت.
*وروژاندنی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌م كاته‌دا ده‌یان پرسیاری له‌سه‌ره.
*گومان ده‌كرێت بۆ په‌رده‌پۆشكردنی دۆسیه هه‌ستیاره‌كانی دیكه بێت، به‌تایبه‌ت پرسی داماڵینی چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان.
*مه‌ترسیمان هه‌یه ئه‌م پرسه بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ "پاكتاوی سیاسی".
*به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به هه‌ڵمه‌تی كورتخایه‌ن و میدیایی چاره‌سه‌ر نابێت.
*بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی.
*هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به زۆر ناوی به‌رپرسانی كورد بخه‌نه نێو لیستی گه‌نده‌ڵییه‌وه و به مه‌به‌ست له میدیاكانه‌وه ناویان ده‌زڕێنن.
*لیستی راسته‌قینه‌ی گه‌نده‌ڵكاران لای لایه‌نه فه‌رمییه‌كانه و به نهێنی ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوانه‌شی له میدیاكان بڵاوده‌كرێنه‌وه فه‌رمی نین.
*هه‌ر كه‌سێك له لای ئێمه به فه‌رمی داواكراوی گه‌نده‌ڵی بێت، به‌رگریی لێ ناكه‌ین، به‌ڵام...
*له هه‌مان كاتدا به‌په‌له بڕیار له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك ناده‌ین تاوه‌كو راستییه‌كان له رێگه‌ی دادگه‌وه ده‌رنه‌كه‌ون.
AM:09:38:02/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت