هه‌رێم كه‌مال ئاغا: كورد كه‌مترین پشكی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌غدا هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی حكومه‌تی عێراقی كردووه له دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی گه‌نده‌ڵییه‌كاندا، ده‌شڵێت: "كورد كه‌مترین پشكی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌غدا هه‌یه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ رووداو، رایگه‌یاند كه:
*هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی حكومه‌تی عێراقی كردووه له دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی گه‌نده‌ڵییه‌كاندا.
*كورد كه‌مترین پشكی گه‌نده‌ڵی له به‌غدا به‌رده‌كه‌وێت.
*گه‌نده‌ڵیی گه‌وره و چه‌ند ملیۆن دۆلاری به په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی كورد له به‌غدا ناكرێت، چونكه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی دارایی و جێبه‌جێكردن لای پێكهاته‌كانی دیكه‌ن.
*گه‌نده‌ڵی له عێراقدا پرسێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌یه و بووه‌ته كولتوور.
*ته‌نیا وه‌زاره‌تی نه‌وت نییه، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی گرتووه‌ته‌وه، له ناوه‌نده‌وه تاوه‌كو ده‌روازه سنوورییه‌كان.
*به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان خۆیان بازرگان و وه‌به‌رهێنن، ئه‌وه‌ش وای كردووه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كان تێكه‌ڵی كاری یاسادانان بێت.
PM:11:36:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت