بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم كاڵن دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (ميت) دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانیان تاووتوێ كرد، راشیگه‌یاند كه "له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه بهههوڵهكانمان ده‌ده‌ین تا پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ربگرێت".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (ميت) كرد و له دیدارێكدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به گرنگ زانرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ی ئاشتی خرایه‌به‌ر باس و بافڵ تاڵه‌بانی جارێكی دیكه پشتیوانیی یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه دووپاتكرده‌وه و وتی، "ئێمه له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه به هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین تاوه‌كو ئه‌م هه‌نگاوه گرنگ و چاره‌نووسسازه سه‌ربگرێت، به ئامانجی زاڵكردنی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایش و ئارامیی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان كرده‌وه.
PM:10:07:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت