پارێزەرانی د.عەبدولـلەتیف: بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا نایاساییە و تانەی لێدەدەین


وێستگەنیوز-

دوای بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوورخستنەوەی د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد لە زانکۆی سلێمانی، بەشی زانستە ئیسلامییەکان پارێزەرانی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە 1ی تەموزی 2026، پارێزەرانی د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند، "دەمانەوێت بۆ رای گشتی روونبکەینەوە کە ئەو لیژنەیی لێکۆڵینەوەیەیی کە لەسەر دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستایی زانکۆی سلێمانی پێکهێنراوە، پێشێلکاری یاسایی زۆریان بەرامبەر بەم کەیسە کردووە، بۆیە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە د.عەبدولـلەتیف بە بڕوابونی تەواوی خۆیەوە تانە لەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدات سەبارەت بەسزادنی بە دوورخستنەوەی لە کارەکەی، ئێمە ئەو بڕیارە بەنایاسایی دەزانین".

ئاماژە بەوەکراوە، "د.عەبدولـلەتیف هەرگیز دان نانێت بەو تۆمەتەی کە بۆی دروستکراوە، بۆیە رادەگەیەنیین کە د.عەبدولـلەتیف بەهیچ شێوەیەک تنازل لە مافی خۆی ناکات لە پەنابردن بۆ دادگا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دادگا بەشوێنی یەکلایکردنەوی ئەم دۆسیەیە دەزانین، بۆیە داواکارین لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بە وردی و بابەتیانە لەم دۆسییە بڕوانن وە بڕیاری پێشوەختە لەم دۆسیەیەدا نەدەن بنەما لەسەر رێزگرتن لەیاسا، وەڕێگەبدەن دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت لەم بارەیەوە".


PM:03:27:01/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت