عوسمان محه‌مه‌د: چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر باش
وێستگه‌نیوز –
عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵ24:
*هێزه‌كان پێشتر له چوارچێوه‌ی دوو یه‌كه‌ی جیاوازدا كارگێڕییان به‌ڕێوه‌ده‌برا.
*وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كاری كرد تا ته‌واوی ئه‌و هێزانه بخاته ژێر یه‌ك ته‌شكیله‌ی سه‌ربازیی یه‌كگرتوو.
*ئێستا ئه‌م پڕۆسه‌یه گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر باش.
*رێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك به ته‌واوی فیرقه و لیواكانییهوه كۆتایی هاتووه و هیچ كارێكی یه‌كخستنه‌وه‌ی نه‌ماوه.
*فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری دوو ته‌نیا هه‌ندێك كێشه‌ی كارگێڕی و ئیداریی ماوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كۆتایی پێ بهێنرێت.
*تا كۆتایی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ته‌واوی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
*به‌هۆی جیاوازیی بارودۆخی جوگرافیی ناوچه‌كانه‌وه، ژماره‌ی فیرقهكان جیاواز ده‌بێت.
*ده‌ڤه‌ری یه‌ك له شه‌ش فیرقه و ده‌ڤه‌ری دوو له پێنج فیرقه پێكدێت.
*به‌مه‌ش هه‌رێم به فه‌رمی ده‌بێته خاوه‌نی 11 فیرقه‌ی سه‌ربازیی یه‌كگرتوو له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمدا.
*ژمێریاریی سه‌ربازیی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری یه‌ك و دوو به‌ستراونه‌ته‌وه به ژمێریاریی گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كه یه‌ك هه‌ژماری بانكیی هاوبه‌شی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا هه‌یه.
*ئێستا 97%ـی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـه‌وه مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
*ته‌نیا 3%ـی هێزه‌كان ماون كه له ئایینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وانیش ته‌واو ده‌بێت و سه‌رجه‌میان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان.
*له لایه‌نی دابینكردنی بودجه‌ی دارایی و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان كه‌مته‌رخه‌م بووه.
*تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه وه‌رنه‌گیراوه.
*له رووی هاوكاریی لۆجیستییهوهش به‌غدا به هیچ شێوازێك هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه و پشتگوێی خستووه.
*دوو لیوای هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا كارا كراون بۆ جێگیربوون له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
*به‌شێك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌وامیدان به ئه‌ركه پاڵپشتییه‌كانیان ده‌مێننه‌وه.
PM:11:59:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت