قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی رێگر نییه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
وێستگه‌نیوز –
لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی رێگر نییه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، داواشیكرد ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال به ئاماده‌بوونی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هاوینه هه‌واری دوكان به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و پێگه و سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌رچاوڕوونیدا به په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز و رایگه‌یاند كه "یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا له به‌غدا پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر و به‌هێزی هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه حیساب بۆ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێش قوباد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه، "هه‌موو دۆستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگاداری هه‌ڵوێست و بۆچوونی یه‌كێتین و یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها رێگر نییه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، به‌ڵكو جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه".
وتیشی: "هه‌ر له ده‌ستپێكی دانووستانه‌كانه‌وه یه‌كێتی رایگه‌یاندووه به‌شداری له حكومه‌تێكدا ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه پێكهاتبێت و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له پابه‌ندبوونی یه‌كێتییه‌وه‌یه به‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستانی داوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داوای له په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی كرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان كارا نییه به‌ڵام ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن و رۆژانه به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتییان بكه‌ن.
PM:07:15:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت