عه‌لی حه‌مه ساڵح: ده‌بێت به‌ده‌نگی به‌رز قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزه گه‌وره‌كانی كورد بكرێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا:
*براده‌رێك ده‌ڵێ بۆ كورد و ناوبانگی كوردستان و كورد خراپه ئه‌وه‌نده ته‌ركیزتان له‌سه‌ر به‌رپرسانی كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له به‌غدا پۆستان هه‌یه.
*جا ئه‌گه‌ر ده‌زانن باسكردنی دزی و دزی بۆ ناوبانگ خراپه بۆ ده‌یكه‌ن؟
*ئه‌وه‌ی كورده ده‌بێت یه‌كه‌مجار حه‌زبكات، كورده‌كه پێش هه‌موو كه‌س بگیرێت.
*تۆ به‌ده‌نگی كورد بووی به وه‌زیر بۆ ئه‌وه رۆشتووی كه به‌ته‌نده‌ر ملیۆنان دۆلار په‌یدا بكه‌یت؟
*بووی به بریكاری وه‌زیری بۆ ئه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار په‌یدا بكه‌یت، بوویت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به پاتری ملیۆنان دۆلار په‌یدا بكه‌یت؟
*له هه‌رێمی كوردستانیش ناكرێت تۆ ملیاردێر بیت، منداڵت ملیاردێر بێت، كۆمپانیا و حزبه‌كه‌ت ملیاردێر بن، به‌ڵام حكومه‌ت بڵێت 120 ملیار دینار نییه بۆ مووچه.
*ده‌بێت به‌ده‌نگی به‌رز قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزه گه‌وره‌كانی كورد بكرێت و له هه‌ركوێ بن ده‌بێت بگیرێن
PM:05:07:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت