وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی بانکەکان دادەخرێن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی چوارشەممە 1ی تەموزی 2026، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەکراوە، "دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2026".
PM:03:52:30/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت