بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر هۆشداری دەدات بە جوتیاران
وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرەڕای زۆری رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزبوونی رێژەی ئاو، بەڵام دەبێت جوتیاران بۆ چاندنی گەنمەشامی ئاگاداربن و لە ئەگەری چاندنیدا دەبێت وەزارەری کشتوکاڵ ئاگادار بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ مایەی خۆشحاڵییە و تەنیا لە هەولێر 1200 ملیم باران باریوە".
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر لەڕێگەی وێسگەنیوزەوە گشت جوتیارانی ئاگادارکردەوە لە وەرزی دروێنەدا ئاگاداری پووش و پەڵاش بن و نەیانسوتێنن تاوەکو ئاگر نەکەوێتەوە و زیان بە بەرهەمەکانیان نەگات.
PM:06:25:29/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت