شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی دزی له شوێنی به‌خێوكردنی ماسی ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه به بڕیاری دادوه‌ر شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران كه له شوێنێكی به‌خێوكردنی ماسی دزییان كردبوو.
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباران له به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سێ له تۆمه‌تباران دزیهكهیان ئه‌نجامداوه و سێ تۆمهتبارهكهی تریش هاوكاری سێ تۆمهتبارهكهی تربوون بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دزییه‌كه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا به پێی مادده‌ی (443 له یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له دۆسێكه به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌ش ناوی تۆمهتبارهكانه:
(ڤ. س. ن.) له ره‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2008
(ك. م. م.) له ره‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2005
(س. ص. ٲ.) له ره‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2005
(هـ. ئـ. ڕ.) له ره‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2005
(ئـ. ص. ٲ.) له ره‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2008
(ڕ, ح. ق.) له ڕه‌گه‌زی نێر له دایكبووی ساڵی 2007
PM:02:00:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت