یەکگرتوو لەبارەی راگەیەندراوەکەی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان چی دەڵێت؟
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە و یەکگرتووی ئیسلامیش دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ پەرلەمانێکین کە هەموو لایەنەکانی تێدا بێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، د.فاتیح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی راگەیەندراوەکەی پارتی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "قسەی ئێمە روون و رۆشنە، ئێمە لەگەڵ پەرلەمانێکین کە هەموو لایەنەکانی تێدا بێت"،
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، "پەرلەمانێکمان دەوێت دۆخی هەرێم باشترکات و درز و برینەکان ساڕێژکات، نەک فراوانتر و بریندارتری بکات".
شەوی شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی لایەنەکانی کرد و رایگەیاند، "فەرموون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسیان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەموولایەکمان پابەندى ئەو ڕێگاچارەسەرە بریارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین".
لە دوای بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوەکەی پارتی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ وەڵامی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دایەوە و رایگەیاند، "ئەگەر ئامادەن دەستبەرداری شەڕی پۆست ببن، ئەوا هەموو لایەنەکانی تر ئامادەی دانیشتنن".
PM:03:23:28/06/2026
ئهم بابهته 1768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت