دوو پەرلەمانتاری عێراق لە هەولێر دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی هێزەکانی عێراق بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو پەرلەمانتار لە شاری هەولێر دەستگیرکران.


بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا و بە هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر، هەریەک لە پەرلەمانتاران محەمەد کەربولی و زیاد جەنابی دەستگیرکراون.

وەک سەرچاوەکە دەڵێت، "دوای دەستگیرکردنیان، هەردوو پەرلەمانتارەکە بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا.

محەمەد کەربوولی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم (بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی)، هەروەها زیاد جەنابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی تەقەدووم (بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی).


PM:01:48:28/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو