بافڵ تاڵەبانی: هەوڵمانداوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرد، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت".
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئەرکەکانی راپەڕێنێت و هاوسەنگی و گیانی پێکەوەیی بپارێزێت و دەبێت هەموو لایەنەکان مافیان پارێزراو بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە.
PM:07:34:27/06/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت