سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ میدیاکان: لە کەیسی د.عەبدوللەتیف پێش بڕیاری لیژنەی زانکۆی سلێمانی و خوێندنی باڵا مەکەون
وێستگەنیوز-
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی کەیسی د.عەبدولـلەتیف سەلەفی داوایەک ئاڕاستەی میدیاکان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، "دوای ئەوەی زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی سەبارەت بە کەیسی د.عەبدوللـەتیف پێکھێنا، لەئێستادا ئەو لیژنەیە ئیشوکارەکانی تەواوکردووە و وردەکاریی نێردراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بڕیارە ھیوادارین میدیاکان و سۆشیاڵ میدیای سەر بە دیجیتاڵ میدیا مۆڵەتدارەکان لەژێر ھیچ ناونیشانێکدا بابەتی وتی وتی بڵاونەکەنەوە".
PM:06:55:27/06/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت