شاندێکی باڵای گۆڕان سەردانی ئەمینداری یەکگرتووی کرد
وێستگەنیوز-
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانی، سەردانی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بەمەبەستی کۆچی دوایی براکەی کرد، پاشان هەردوولا چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەرێمی کوردستان خاوەنی ستراتیژێکی یەکگرتوو بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم، گۆڕان و یەکگرتوو هۆشدارییان دا کە بەردەوامیی قەیرانەکان و چەقبەستوویی سیاسی، مەترسییەکی رژدە بۆ سەر داهاتووی هەرێم.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەردوولایەن جەختیان لەوە کردەوە کە ئەرکی لەپێشینەی ئەم قۆناغە، دۆزینەوەی دەرچەیەک و دەستپێکردنی گفتوگۆی سیاسییە لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
PM:03:23:27/06/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت