بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئەمیر حەسەن، پەیامنێری وێستگەنیوز لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لەڕێگەی گوندی سەرتەپکانی قەڵادزێ نزیک بە گۆرستانی قەڵادزێ کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بەسەختی برینداربووە".


ئاماژەی بەوەکرد، تراکتۆرەکە چوار سەرنشینی لەسەربووە شۆفێرەکە کە ناوی "هیوا حسێن حەسەن"ە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکە برینداربووە و برینەکەی سەختە و رەوانەی سلێمانی کراوە.


PM:08:38:26/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو