ئومێد خۆشناو: باسكردن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێم كفره
وێستگه‌نیوز-
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا؛
*ئه‌و ده‌نگه ناشازانه‌ی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كفرێكی گه‌وره‌یه.
* گه‌ل به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه بێده‌نگ نابێت.
*ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رێگری ده‌كه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌ت ترسیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێ بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ساڵێك و هه‌شت مانگه بڕیاریاندا كێ ژماره‌ی یه‌كه، دووه و سێیه.
*ئه‌و رێگرییانه‌ی ده‌كرێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكه و كوردستان له‌و پۆستانه گه‌وره‌تره.
*حكومه‌تی داهاتوو به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت.
* ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له ساڵانی رابردوو له هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه، ئامانجیه‌تی له سلێمانی و گه‌رمیان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و رێگرییانه‌ی ئێستا نامێنێت.
*ئه‌و لایه‌نانه ترسیان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و باش ده‌زانن هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، خه‌ڵك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ریان ده‌بێت و سزایان ده‌دات.
*هه‌ندێك لایه‌نی وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ سه‌فقه‌ی مه‌شبوهـ و گوماناوی له زیندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ترسی سزای گه‌ل و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، رێگری له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن.
*هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی گه‌لی كورد داده‌نرێت.
AM:10:37:26/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت