وەزارەتی کارەبا: بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە سلێمانی کارەبا دەکوژێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانەوە ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە".
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا".
PM:11:35:25/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت