کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتمانی روودەدات
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، "ئەمشەو کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتمانی روودەدات، ئەوەش بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەباوە".
ئاماژە بەوەکراوە، کوژاندنەوەی کارەبا لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر هەشتی بەیانی بەردەوام دەبێت، چونکە پرۆسەی بەستنەوەی هێڵە نوێیەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 500 مێگاوات لە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی سنوورەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە لەو ماوەیەدا و تا هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی، بەردەوام کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن.
PM:10:43:25/06/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت