محەمەد حاجی مەحمود: پێکنەهێنانی حکومەت کاریگەریی دروستناکات لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە خوێن دروستبووە و بە خوێنیش دەیپارێزین".


ئاماژەی بەوەکرد، "رێککەوتنی پارتی و یەکێتی سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکات"، محەمەد حاجی مەحمود لەبارەی هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێوە وتی، "هەر لایەنێک ئازادە لەگەڵ کێ دەبێتە هاوپەیمان".

وتیشی، "ئێمە هەوڵی رێککەوتن دەدەین و پێشنیازمان کردووە ئەنجومەنێکی سیاسی دروستبکرێت و هەموو هێزە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاند، "ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی".

ئاماژەی بەوەشدا، "پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم کاریگەریی دروستناکات لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، چونکە قەوارەی هەرێم دەستووریی و یاساییە لە هەرێم و عێراقدا، بەڵام کارانەکردنەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەت کاری خەڵک رادەگرێت".


PM:09:41:25/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو