لوقمان وه‌ردی: له 20 ساڵی رابردوودا 18 ساڵه سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له 20 ساڵی رابردوودا 18 ساڵه سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه و 20 ساڵیشه سه‌رۆكی هه‌رێم لای پارتییه، ده‌شڵێت: "پارتی ده‌بێت واز له عه‌قڵیه‌تی تاكڕه‌ویی و خۆسه‌پێنی بهێنێت".
لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كه‌ناڵ8 رایگه‌یاند كه:
*ئه‌وه‌ی كات ده‌كوژێت بۆ پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پارتییه نایه‌وێت دان به واقیعی سیاسیی ئێستادا بنێت.
* سه‌ره‌ڕای یه‌كسانی ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڵام ئه‌و حیزبه ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری یه‌ك پۆست ببێت.
*یه‌كێتی به كه‌متر له نیوه‌ی حكومه‌ت ڕازی نابێت.
*پارتی ده‌بێت واز له عه‌قڵیه‌تی تاكڕه‌ویی و خۆسه‌پێنی بهێنێت.
*یه‌كێتی هه‌مووكات ئاماده‌ی گفتوگۆیه و ئه‌و ئاماده‌ییه‌شی پیشانداوه.
*له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا 18 ساڵه سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 20 ساڵه لای پارتییه.
*20 ساڵه وه‌زاره‌تی ناوخۆ لای پارتییه بۆیه چیدیكه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌وه ڕازی نابێت و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
AM:08:27:25/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت