ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌تی به 500.000 دینار جێگیركرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پشتیوانی له كۆنووسی هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌سته‌ی گومرگی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ یه‌كخستنی ڕێكاره گومرگییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ستووریی و قانونی نێوان دامه‌زراوه فیدڕاڵییه‌كان و هه‌رێم ده‌كات، كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌تیشی به 500.000 دینار جێگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2026، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پوخته‌ی كۆنووسی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی گومرگی فیدراڵ و گومرگی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا خرایه ڕوو، كه له ڕۆژی 2026/6/18 له به‌غدا واژۆ كرا.
له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ی ته‌كنیكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاریی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و له‌یه‌كترگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ئه‌نجومه‌ن خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به بایه‌خه‌وه له له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لا ده‌ڕوانێت كه ئامانجی یه‌كخستنی ڕێكاره گومرگییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ڕێكاره گومرگییه‌كان و په‌ره‌پێدانی ڕوونی و شه‌فافیه‌ته له داهاتی سنووره گومرگییه‌كان، كه له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی زیادكردنی داهاتی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووتین و بره‌ودان به جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پشتیوانیی ئه‌م هه‌نگاوانه بووه و بره‌وی پێداوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای پشتیوانی له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌سته‌ی گومرگی فیدڕاڵ و هه‌رێم، له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌ته‌كانی ( دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشه‌سازی، ناوخۆ، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ته‌ندروستی ) و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ڕاسپارد بۆ هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئاماده‌سازیی په‌سه‌ندكردنی كۆتایی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی بۆ ئابووری كه بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو ، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی بۆ ئابووری ساز بكرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی كۆتایی و جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كان كه ڕۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له زیادكردنی داهاتی گشتی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له خزمه‌تی گشتی هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ستووری و قانونی نێوان دامه‌زراوه فیدڕاڵییه‌كان و هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا .
له بڕگه‌ی دووه‌مدا ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌ی بابه‌تی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران كرد.
سه‌ره‌تا وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپۆرتێكی پوختی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی بواری خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران، به تایبه‌تی به دیجیتاڵكردنی ڕێكاره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاككردنی سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و گلدانه‌وه‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران و به‌شداریی داراییی خاوه‌نكار له‌م سندوقه و چالاكردنی نووسینگه‌كانی به‌كارخستن و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان، سه‌ره‌ڕای سازدانی خوله‌كانی ڕاهێنان و فێركردنی پیشه‌كان، كه ئه‌م ڕێكارانه‌ش وای كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستبه‌ر كراون، بگاته نزیكه‌ی 64 هه‌زار پڕۆژه، و سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ژماره‌ی كرێكارانی ده‌سته‌به‌ركراو به شێوازێكی به‌رچاو، كه ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 320 هه‌زار كرێكار، ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكارانه بووه‌ته هۆی هاندانی گه‌نجان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و دابینكردنی مافی خانه‌نشینی و وه‌رگرتنی پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت بۆیان دوای گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، له دوا بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشنیاری دیاریكردنی كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نشینی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كرد به بڕی پێنجسه‌د هه‌زار دینار.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ستخۆشییان له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تدا، به هاوكاریی نووسینگه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كار و پڕۆژه و چالاكیی گرنگیان ئه‌نجامداوه له‌م بواره‌دا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بایه‌خه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و هه‌نگاو و ڕێكارانه كرد كه بوونه‌ته هۆی بره‌ودان به به‌كارخستن له ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌وڵدان بۆ یه‌كسانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ر له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و پاراستنی مافی كرێكاران و چالاككردنی سندوقی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ، پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند كرد بۆ دیاریكردنی كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نشینی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت به بڕی پێنجسه‌د هه‌زار دینار.
PM:09:27:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت