وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: كۆمپانیاكان ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئێچ كه‌ی ئێن به‌بڕی 7000 به‌رمیلی ڕۆژانه ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنان كردۆته‌وه.
*یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كێڵگه‌ی ئه‌تروش ئێچ كه‌ی ئێن ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌نه‌وه.
*له‌شێخان ئه‌مڕۆ گۆڵف كیستۆن ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنان كردووه.
*له تاوكێ و فیشخابور دی ئێن ئۆ ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌نه‌وه.
*هه‌نت ئۆیڵ له هه‌شتی مانگی حه‌وت ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به به‌رهه‌مهێنان.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له هێرشه‌كانی ڕابردوو بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێكیان كاركردنیان كه‌مێك كاتی پێوست بووه، چونكه پێویستییان به ئاماده‌سازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كان هه‌بووه".
PM:09:19:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت