لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: ناكرێت هه‌ر رۆژه‌و له‌سه‌ر په‌تێك یاری بكه‌ین به به‌یاننامه‌و به‌لاغی سه‌ربازی
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*كاری پیشه‌یی و سه‌ندیكایی له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێساكاندا رێكخراوه، ئه‌ركی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه له‌م هه‌رێمه‌دا چاودێریی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایانه بكات.
*ئیشوكاره‌كانی وا رێكخراوه كه سه‌رجه‌م یاساكان شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانییان هه‌یه و نوێنه‌رانی میلله‌ت له په‌رله‌ماندا ده‌نگیان پێداون.
*وه‌ك شوێن و سه‌نته‌ره‌كانی تر نیه ته‌نها بۆ بژێوی ژیانی چه‌ند كه‌سانێك به‌ناوی میدیاوه قسه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی وكیمیاو فیزیا‌و سنور‌و چه‌ك و تفاقیش بكه‌ن..
*میكانیزمی كاری سه‌ندیكایی بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له‌ژێر چه‌تری یاسای سهندیكاو په‌یڕه‌وی ناوخۆی سهندیكاو دواتر یاسای رۆژنامه‌وانی له ساڵی 2007 ه‌وه كارده‌كات.
*ناشكرێت وه‌ك سه‌ندیكا هه‌ر رۆژه‌و له‌سه‌ر په‌تێك یاری بكه‌ین به به‌یاننامه‌و به‌لاغی سه‌ربازی كه هه‌ر قسه‌ی روتهو قسه‌ش ناچێته گیرفانه‌وه پاشان ئه‌و نانه نانی حه‌رامه..
*چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵێ سه‌رجه‌م كێشه‌كان له رێگه‌ی تۆماركردنی سكاڵاوه له بنكه‌كانی پۆلیس به‌رانبه‌ر به هه‌ر پله‌و پۆستێك ده‌جوڵێنرێن، ئه‌وسا ده‌چنه به‌رده‌م هه‌ردوو دادگای تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان له سلێمانی.
*به‌ده‌یان جار داوامان كردوه‌و رونكردنه‌وه‌مان داوه، هه‌ر میدیاكارێك ئه‌ندام بێت یان ئه‌ندام نه‌بێت، بزانێت مافی خوراوه، یان پێشێلكاری و سوكایه‌تی به‌رانبه‌ر كراوه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت لهرۆژنامهنووسهكهوه ده‌ست پێبكات و به‌ناوی ئاشكرای خۆیه‌وه له‌نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایه‌ك تۆمار بكات.
*پاشان تا بڕیاری كۆتایی دادگا، به‌ڕێوه‌بردن و هه‌موو ورده‌كاری و تێچووی كه‌یسه‌كه سه‌ندیكا ده‌یدات و ده‌یبات به‌ڕێوه..
* ئه‌مه راستیه‌كه هه‌موو یاساناس و پارێزه‌رێك ده‌یزانێت، رێكاری یاسایی له‌مه به‌ده‌ر نیه و بواری ئیجتیهاد و بیركردنه‌وه‌ی تێدا نیه.
*ئێستا له‌م ساته‌دا به سه‌دان كه‌یسمان له سلێمانی هه‌یه و به‌م شێوازه به‌ڕێوه ده‌چن، با میدیاكارانی خاوه‌ن ئه‌و كه‌یسانه خۆیان شایه‌تی حاڵ بن..
*بۆیه ئه‌م میدیاكارانه ده‌زانن كێ نان و پیاز به مافه‌كانیانه‌وه ده‌خوات و كێش به بێ مه‌به‌ست و به بێ به‌رانبه‌ر به‌رگرییان لێده‌كات، به‌ڵام به‌م رێكاره یاساییانه‌ی كه باسكران..
PM:09:34:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت