وێستگه زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ژنه بڵاوده‌كاته‌وه كه له كونه‌ماسی خنكا
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ی له سه‌یرانگه‌ی كونه‌ماسی خنكا دۆزرایه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا له پزیشكی دادییه.
ئارام عه‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژنێك كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی چه‌می كونه‌ماسی و خنكا.
وتیشی: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانییان ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ژنه‌كه ناوی (سارا مه‌ولود)ه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
ئارام عه‌لی راشیگه‌یاند كه له ئێستادا ته‌رمی ژنه‌كه له پزیشكی دادی سلێمانییه و دوای ته‌واوبوونی رێوشوێنه‌كان، راده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه.
PM:05:48:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت