بافڵ تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و بەخێرهاتنی کرد بۆ سلێمانی و وتی، "هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی نێوان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی ئەرکەکانی پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا.
PM:10:52:22/06/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت