لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە: ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاییانەی کۆدیشیان هەیە بۆیان نییە بێنە ناوبازاڕەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، لیژنەی ئەمنی لە قایمقامییەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی شارەکە، تاوتوێی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شارەکە کرا.


ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەرێکی سەرەکیدا، جەخت لەسەر تووندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان و زیادکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک رێگەی پێ نەدرێت بێتە ناو بازاڕەوە، تەنانەت ئەگەر کۆدیشی هەبێت، هەروەها رێگریی تەواو بکرێت لە راگرتنی ماتۆڕسکیل لەناو بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ و گرفت بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان.


PM:05:05:22/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو