هێمن هه‌ورامی: هه‌ر لایه‌نێك كۆسپ دروست بكات ده‌كه‌ویته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی مێژوویی و سیاسی و یاسایی
وێستگه‌نیوز-
د. هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ بیانویه‌ك بۆ كارانه‌كردنی په‌رله‌مان نه‌ماوه‌و هه‌ر لایه‌نێك كۆسپ دروست بكات و رێگر بێت ده‌كه‌ویته به‌رده‌م به‌رپرسیاریتی مێژوویی و سیاسی و یاسایی.
د. هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی كه له میانی پێشوازیمان له شاندێكی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق و كونسولخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بێپ ویلسۆن:
* ، جه‌ختمان له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی پارتی كرده‌وه.
*خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه بزانن ده‌رئه‌نجامی به‌شداری و ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به كوێ گه‌یشتوه.
*هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێك رێگر بێت و كۆسپ بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان دروست بكات ئۆباڵی یاسایی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
* پارتی به پشوو درێژییه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه و چه‌ندین مانگ گفتووگۆی كردووه و رێككه‌وتنی سیاسی مۆركراوه.
*كاراكردنی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پاراستنی ره‌وایه‌تی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان.
PM:03:30:22/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت