لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ كێشه‌ی تانجه‌رۆ پێكهێنرا
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه‌ی سلێمانی كرد و بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ كێشه‌ی تانجه‌رۆ دا، راشیگه‌یاند كه كێشه‌ی تانجه‌رۆ كاره‌ساتێكی ژینگه‌ییه نه‌ك ته‌نها بۆ سلێمانی به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌شداربێت له چاره‌سه‌ركردنیدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه‌ی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبووه‌وه و له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستخۆشی كرد له به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كاروباری هاوڵاتییان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و داوای لێ‌كردن بۆ له‌مه‌ودواش هه‌وڵ بده‌ن ئاسانكاری زیاتر بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه و كاروباری هاوڵاتییان.
له ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كێشه‌ی تانجه‌رۆ كرا. قوباد تاڵه‌بانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كێشه‌ی تانجه‌رۆ كاره‌ساتێكی ژینگه‌ییه نه‌ك ته‌نها بۆ سلێمانی به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق، چوونكه له ڕێگه‌ی پیسبوونی ئاوی رووباره‌كانه‌وه زیانی ته‌ندروستی بۆ دانیشتووانی زۆرێك له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌یه. هه‌ربۆیه پرسێكی نیشتمانییه و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌شداربێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێت بودجه‌ی پێویستی بۆ دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره خێرا و به‌په‌له‌كان. له‌مباره‌یه‌وه بڕیاردرا له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌كه‌ش راسپێردرا له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌ندێك له چاره‌سه‌ره خێراكان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:02:15:22/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت