ره‌حمان غه‌ریب: گوتاری میدیایی و لێدوانی هه‌ندێ له كادر‌و راوێژكاری پارتی و یه‌كێتی رێگا راسته‌كه نییه
وێستگه‌نیوز -
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند كه گوتاری میدیایی و لێدوانی هه‌ندێ له كادر و راوێژكاری پارتی و یه‌كێتی رێگا راسته‌كه نییه، داواش له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه ده‌كات گوێ له‌و راوێژكار‌و رۆژنامه‌نووسانه نه‌گرن كه بره‌و به گوتاری ئاشووب و ناسه‌قامگیری ده‌ده‌دن.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكدا بۆ په‌نجه‌ره رایگه‌یاند كه:
*كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی، گوێ له‌و راوێژكار‌و رۆژنامه‌نووسانه نه‌گرن كه بره‌و به گوتاری ئاشووب نانه‌وه و ناسه‌قامگیری ده‌ده‌دن.
*له ئاشوب و ناسه‌قامگیری ئه‌م راوێژكار و میدیاكارانه موچه‌كه‌یان مسۆگه‌ره، به‌ڵام خه‌ڵكی فه‌قیرو كاسپكار ده‌بن به ژێر بارگرانی ئه‌و گوتاره رقئامێزههوه.
*ئه‌م رێبازه‌ی له گوتاری میدیایی و لێدوانی هه‌ندێ له كادر‌و راوێژكاری پارتی و یه‌كێتی بره‌وی پێده‌درێت و پاره‌ی بۆ سه‌رفده‌كرێت، رێگا راسته‌كه نییه‌و خۆیان ده‌ده‌ن به دیواردا.
*كاتی ئه‌وه هاتووه خاوه‌ن بڕیاری ئه‌و دوو حزبه له‌بری هه‌ندێ راوێژكار‌و میدیاكار گوێ له كاسپكاری ناو بازاڕی شیخ ئه‌ڵلای هه‌ولێرو بهربهلهدییهكهی سلێمانی بگرن.
* ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان له ئاشته‌وایی هه‌یه نه‌ك ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بره‌و به شه‌ڕی ناخۆ بده‌ن و معاشهكهیان حه‌ڵاڵ بكه‌ن.
*گوتاری میدیایی و لێدوانی كادیران و هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌سمی گه‌یشتۆته ئاستێك كه حه‌زبه ئاشووب و لێكترازانی سیاسی و دابه‌شبوون ده‌كه‌ن و ئه‌مه زاڵه به‌سه‌ر لۆژیك و عه‌قڵ.
*توێژێكی مشه‌خۆری ناو نوسیینگهی لق و مه‌ڵبه‌نده‌كان، راوێژكاری پله به‌رز و میدیاكار له خزمه‌تی ئه‌م رێبازه‌ن و له ئاشته‌واییدا كاسپییهكهیان نامێنێت ئه‌بێت دوكانه‌كانیان دابخه‌ن.
*تا گوێ له‌م مشه‌خۆرانه بگرن هه‌ر وێڵ و بێ قیبلهنمان و روویان له دیواره.
* به‌سه ئیتر گوێیان لێ مه‌گرن و گوێ له خه‌ڵكێك بگرن كه به‌رژه‌وه‌ندییان له گه‌ڵ سه‌قامگیریی و ئاشتی دایه.
*ئه‌وه‌شی عه‌قڵی به‌وه ناشكێ كه گوتاری ئاشووب و لێكترازانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوونی كوردستان خزمه‌ت به‌كام ئه‌جنداو كام هێز و كام دوژمنه ده‌كات ئه‌وه نازانێت كه له سیاسه‌ت نازانێ.
PM:01:42:22/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت