كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ی خۆڵبارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2026 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا بۆ باكووری رۆژهه‌ڵات ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23- 6- 2026 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزوخۆڵێكی سووك له‌كاته‌كانی ئێواره زیاتر له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای هه‌رێم".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه به (1 – 2) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌رۆ تاكو كاته‌كانی شه‌و چالاك ده‌بێت به‌جۆرێك له هه‌ندێ ناوچه وه‌ك باشوور و رۆژئاوای هه‌رێم كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری رۆژئاوا بۆ باكووری رۆژئاوا ده‌گۆڕێت و مه‌ودای بینین له‌نێوان (6 – 8) كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ له‌نێوان ( 4 – 6 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 43 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 39 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 41پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 43 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 42 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 43 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 43 پله‌ی سیلیزی
حاج ئۆمه‌ران : 31 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 46 پله‌ی سیلیزی
AM:10:16:22/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت