كاروان گه‌زنه‌یی: له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "هه‌تا باڵی خۆسه‌پێنی ناو پارتی و ویستی حكومه‌تی پۆلیسی وجوودی هه‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێم پێكنایه‌ت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شاری سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو.
*له‌ده‌ستپێكدا باس و خواس ده‌رباره‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ده‌رهاویشته‌كانی كرا.
*له‌ته‌وه‌رێكی تردا نیگه‌رانی قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین له دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
*له ده‌ستپێكی دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، یه‌كێتی هیچ كات شه‌ڕی نه‌كردووه له‌سه‌ر پۆستێكی دیاریكراو له كابینه‌ی ده‌یه‌م.
*هه‌وڵی جددیمانداوه بنه‌ماكانی هاوبه‌شی راسته‌قینه و سازان له كابینه‌ی ده‌یه‌م بچه‌سپێنین.
*یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی كابینه‌ی داهاتوو، كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار بێت و جیاوازی نه‌كات له‌نێوان سلێمانی و هه‌ولێر، كه‌لار و سۆران و زاخۆ و راپه‌ڕین.
*مه‌به‌ستمانه و خوازیارین رێككه‌وتن و هاوبه‌شی ستراتیژیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم به پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه.
*له هیچ به‌ڵێنێكی هه‌ڵبژاردن كه بههاوڵاتیانمان داوه پاشگه‌زنابینه‌وه و 50 به 50 بهشهراكهتی راسته‌قینه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
*باڵانسی هێزمان له هه‌رێم دروست كردووه‌ته‌وه و پێ‌داگر ده‌بین له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له كابینه‌ی ده‌یه‌م.
*یه‌كێتی به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر هیچ خواستێكی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ناكات.
*یه‌كێتی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستده‌كات به جموجوڵ و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان له هه‌رێم.
*له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كرێت و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
*له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاگاداركراینه‌وه كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندێكی كه‌ناڵ 8 ده‌ركردووه.
*ئه‌مه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته خۆسه‌پێنه‌یه كه ئێمه له‌ناو یه‌كێتی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
*ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته خۆسه‌پێن و پۆلیسیه به‌مجۆره بیركردنه‌وه‌یه زه‌ره‌رێكی گه‌وره له پێگه و ناوبانگی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.
*هه‌تا باڵی خۆسه‌پێنی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و ویستی حكومه‌تی پۆلیسی له هه‌رێم وجوودی هه‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێم پێكنایه‌ت.
*كه‌ی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته گه‌شته قه‌ناعه‌تێك له‌وه‌ی ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته خزمه‌ت به هاوڵاتیان و پێگه و ناووناوبانگی هه‌رێم ناكات، ده‌رگامان كراوه ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م.
PM:07:12:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت