یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەریی کۆبوونەوە و ژمارەیەک بڕیاریاندا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، لیژنەی هاوبەشی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و ژمارەیەک بڕیاریان دەرکرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، کۆبونەوەکە بۆ بەکردەیی کردنی خاڵەکانی ئەو نەخشەڕێگەیە بوو کە هەردوولا لەماوەی رابردوو لەسەری رێککەوتبوون.
ئاماژە بەوەکراوە، بارودۆخی ناوچەکە و شپرزەیی نێوماڵی کورد خاڵی گرنگی کۆبوونەوەکەبوو کە هەردوولا هاوڕابوون دابڕانی لایەنە سیاسیەکان و ئەوفەراغە دارای و حکومیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە بەرژەوەندی هەرێم نییە و بەرپرسیاریەتی گەورە لە ئەستۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە.
لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا، راگەیاندنی هەردوولا کۆببنەوە و پلانی هاوبەش دابنێن بۆ بەگژداچوونەوەى دیاردەنامۆکان و پارێزگاری لەشوناسی ئاینی و نەتەوەیی گەلەکەمان.
هەروەها زانایانی هەردوولا کۆبنەوە و چالاکی و دیداری هاوبەش ئەنجام بدەن لەبارەى پەروەردەکردنی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لەسەر بیروباوەری ئیسلامیی هاوسەنگ.
لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو رێکخراوی خێرخوازی بەخشین و هانا کۆبنەوە و پلانی هاوبەش دابنێن تاوەکو بتوانن خزمەتی زیاتر بەچین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بکەن.
PM:08:52:20/06/2026
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت