سبەی یەکەم رۆژی هاوینە و پلەکانی گەرما لە هەرێم نزم دەبنەوە
وێستگهنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم و شارەزایانی کەشناسی، پێشبینییەکانی خۆیان بۆ بارودۆخی کەشوهەوا و دەستپێکی وەرزی هاوین بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام بۆ سبەینێ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی وەرزی هاوین، پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 2) پلە نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەور دەردەکەوێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: ئەمڕۆ 43 | سبەینێ 42
- سلێمانی: ئەمڕۆ 40 | سبەینێ 40
- دهۆک: ئەمڕۆ 41 | سبەینێ 40
- کەرکوک و گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەینێ 45
- زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەینێ 42
- پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەینێ 40
- حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30 | سبەینێ 30
- بارزان: ئەمڕۆ 41 | سبەینێ 41
- چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 41 | سبەینێ 41
- ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەینێ 41
لەلایەکی دیکەوە، سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەکات و ماوەکەی نزیکەی 93 رۆژ و 15 کاتژمێر دەبێت، کە بە درێژترین وەرزی ساڵ دادەنرێت. ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دوای 21ی حوزەیرانەوە، رۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە و ئەم پرۆسەیە تاوەکو 23ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت.
PM:12:03:20/06/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت