به‌رشه‌لۆنه هاوكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی داره‌وان حاجی حامید نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا له شاری به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ خاتوو ماریا یوجێنیا كای جێگری پارێزگاری به‌رشه‌لۆنه و به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارێزگاكه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له سه‌ره‌تادا داره‌وان حاجی حامید نوێنه‌ری حكومه‌ت پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێ ده‌ده‌ن، بۆ جێگری پارێزگاری به‌رشه‌لۆنه باسكرد.
هاوكات نمونه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی وه‌ك هه‌ردوو شاری مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه وه‌ك نموونه‌ێكی جوانی شاره‌كان باسكرد و دواتر رێگاكانی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شار باسكرا و به‌رنامه‌ی گونجاوی بۆدانرا.
دواتر هه‌ردوولایان به ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، كلتوری، وه‌رزشی، سیاسی و ئه‌كادیمی باسیان له رێگاكانی یاداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و پلانێكی گشتگیر له نێوان هه‌ردوولادا دانرا.
PM:09:28:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت