سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ د.عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی پێكهێنا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ د.عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی پێكهێنا، ده‌شڵێت: " هه‌ر جۆره كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بێت، به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:
*وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی و ئه‌كادیمی، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی پره‌نسیپه‌كانی یاسا و شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له به‌دواداچوون بۆ هه‌ر ده‌نگۆ یان كه‌یسێك كه په‌یوه‌ندی به مامۆستایان یان فه‌رمانبه‌رانی زانكۆوه هه‌بێت.
*سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر (د. عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا، مامۆستای كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان) بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌پێی ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه به‌ركاره‌كان، ڕێكاری پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر.
*سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 2026/6/18 لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه.
*ئه‌م لیژنه‌یه به‌چاودێری داواكاری گشتی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه، زانكۆی سلێمانی به وردی به‌دوای ده‌رخستنی ڕاستییه‌كاندا ده‌چێت و پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تاگه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
*هاوكات هه‌ر جۆره كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بێت، به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
*ده‌ره‌نجامی كاره‌كانی ئه‌م لیژنه هه‌رچییه‌ك بێت، به‌شێوازێكی شه‌فاف بۆ ڕایگشتی بڵاوده‌كرێته‌وه.
PM:08:28:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت