گه‌نجێك له چه‌می شاخه‌سوور خنكا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌می شاخه‌سور له سنووری شارباژێڕ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه به مه‌به‌ستی گه‌شت سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبووه، خنكا.
حاكم فه‌رهاد، قائیمقامی چوارتا له‌لێدوانێكدا وتی: "گه‌نجێك به ناوی ئیسماعیل له چه‌می شاخه‌سوور كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌ڵاچوالان - رێگای ماوه‌ت له شارباژێر، خنكا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و گه‌نجه بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە چەمی شاخەسوور، لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە، دوای گەڕانێکی کەمیش تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانەوە دۆزراوەتەوە.
راشیگه‌یاند كه دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له قه‌ڵاچوالان، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كرێت به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی.
PM:07:58:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت